تەندروستی گشتی خواردن

ھۆکار کە وات لێدەکات ھەموو ڕۆژێک شوتی بخۆیت

2017/09/26

author:

ھۆکار کە وات لێدەکات ھەموو ڕۆژێک شوتی بخۆیت

شوتی گرنگترین میوەی ھاوینەیە کە خوێی کانزایی و ترشە ئەمینیەکان و دژەئۆکسیدی تێدایە ، وە باشتروایە کە سودەکانیتان بۆ ڕونبکەینەوە بۆ گۆڕینی ڕای ئەو کەسانەی کە حەز بە خواردنی ناکەن .
١- ڕێگری لە شێرپەنجەی مەمک و پڕۆستات:
ماددەی لیکوبین کە والە شوتی دەکات ڕەنگی سور یان پەمەیی بێت کە کاردەکات بۆ کەم کردنەوەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لای ئافرەتان و شێرپەنجەی پرۆستات لای پیاوان.

٢-پاشتر کردنی بۆریەکانی خوێن:
شارەزایان لە زانکۆی تەکساس گەشتن بەوەی کە شوتی ماددەیەکی تێدایە کە وەک فیاگرا کار دەکات کە ئەم مادەیە پارێزگاری لە بۆریەکانی خوێن دەکات و ئارەزوی سێکسی زیاد دەکات.

٣- ڕێگری دەکات لە توشبون بە نەخۆشیەکانی دڵ:
مادەی لیکوبین کە لە شوتیدا ھەیە سنورێک و ڕێگریەک دەکات لەبەردەم نەخۆشیەکانی دڵ و ڕەقبونی خوێنبەرەکان و بەرز بوونی پەستانی خوێن .

٤- کەم بونەوەی کێش:
بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە شوتی ماددەی سیترۆلینی تێدایە کە دەبێتە ھۆی ڕێگری کردن لە کەڵەکە بوونی چەوری لە خانەکاندا و دوای ئەوەی کە لە لەشدا دەگۆڕێت بۆ ترشی ئەمینی کەبە ئەرجینین ناودەبرێت، شوتی بە ھۆکارێکی باش و چالاک دادەنرێت لە کەم بونەوەی کێشدا.

٥- ڕێگری دەکات لە پیربوونی پێشوەخت:
شوتی ئاوێتەی فلافۆنوید و کارۆتین و تریتێربینویدی تێدایە کە بە توانای دژە ئۆکسیدی ھەیە کە کاردەکات بۆ تێکشکاندنی ڕەگە ئازادە زیان بەخشەکان لە لەشدا کە ئەمەش دەبێتە ھۆی دواخستنی پیربوون.

٦- پارێزگاری لە جگەر دەکات:
شوتی ھەندێک ماددەی تێدایە کە بە گلوتاثیون ناودەبرێت كە توخمێکی خۆراکی گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستی جگەر.

٧- تەندروستی پێست:
ئەم میوەیە بڕێکی زۆر لە ماددەی بیتاکارۆتینی گرنگی تێدایە بۆپاراستنی پێست بە تەندروستیەکی باش .

٨- باشترکردنی بەرگری:
ڤیتامین Cتێدایە کە وادەکات شوتی پپێتە میوەیەک کە گرنگە بۆ باشترکردنی سیستمی بەرگری.

٩- ڕێگریکردن لە وشک بونەوە:
%٩٢ی شوتی پێکدێت لە ئاو ، کە وای لێدەکات باشترین ھەڵبژاردەبێت بۆ ڕێگریکردن لە وشکبوونەوە و شێدار کردنی خانەکانی لەش.

١٠- دژی ھەوکردن :
شوتی ڕۆلێکی گرنگی ھەیە بۆ چارەسەر کردنی ھەوکردن لە لەشدا بەتایبەتی ھەوکردنی جومگەکان ، ئەمەش بەھۆی ئەوەی کە ڤیتامینی جۆراوجۆر و ماددەی دژە ئۆکسیدی تێدایە.

error: Content is protected !!