پێڕەوکە پێش قوتابخانە سایکۆلۆژیا سایکۆلۆژیای پێڕەوکە

ئەگەر منداڵەکەت شەرمن بوو چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکەی؟

2019/01/14

author:

ئەگەر منداڵەکەت شەرمن بوو چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکەی؟

ھەندێ لە منداڵان بە سروشتی زۆر ھەستیارن و زیاتر تووشی شەرم دەبن. کەچی ھەندێ لە منداڵانی تر ھەر لە قۆناخی منداڵیدا ، کراوەن و کۆمەڵایەتین، دەتوانین بە ئاسانی ئەم جیاوازییە بەدی بکەین. منداڵی کۆمەڵایەتی ، کە کەسانێکی نامۆ دەبینێ زەردەخەنە دەکا و ، رووی خۆی خۆش دەکا و ، ھەندێ جموجووڵی سەیر دەکا ، بۆ ئەوەی سەرنجی ئەو کەسانە بە لای خۆێدا رابکێشێ. کەچی منداڵی شەرمن ، کە میوانێکی نەناسراو ، یا کەسانێکی نامۆ دەبینێ دەترسێ و رادەکا بۆ باوەشی دایکی تا ئەو کەسانە نەیبینن یا نەیان بینێ .

چۆن وا دەکەی کە منداڵەکەت کەمتر هەست بە شەرم بکات؟

  •  ھانی منداڵەکەتان بدەن ، لە کاتی قسەکردن لەگەڵ یەکێکدا ، ئاسایی بێت و شەرم نەکات و ، چاوی ببڕێتە چاوی، بەم شێوەیە رووی دەکرێتەوە و ترس و شەرمی نامێنێ.
  • کاتێ کە منداڵە شەرمنەکەتان ، لەگەڵ خوشک و براکەیدا ، گرژی دەکەوێتە نێوانیانەوە لێی گەڕێ و ، بزانە خۆی چی دەکا و، چۆن چارەسەری دەکا.
  • کە منداڵەکەتان کار و سەرکەوتنێکی باشی بە دەست ھێنا ستایش و ئافەرین و دەستخۆشیی لێ بکەن و پێخۆشحاڵیی خۆتانی بۆ دەربڕن و خەڵاتی بکەن، بەڵام خەڵاتەکەتان لە ھەمان کاتدا بێ .. چونکە منداڵ لە کات تێ ناگا و ئارامی نییە و ، ناتوانێت بۆ ماوەیەک چاوڕێ بکات.
  • نابێ دایک و باوک ، لە بەردەم ھاوڕێکانی و خەڵکی تردا ، لە منداڵەکەیان گرژ و توڕە ببن و ، رەخنەی لێ بگرن و سەرزەنشت و لۆمەی بکەن و ، قسەی زەق و رەقی پێ بڵێن و ھەستی ئازاربدەن، بەڵکو دەکرێ بە شێوەیەکی راست و دروست وای لێ بکەن کەخۆی ھەست بە ھەڵەکانی بکا و ، لێیان پەشیمان بێتەوە و داوای لێبووردن بکا و ، راستیان بکاتەوە.
  • منداڵەکەتان سەرپشک بکەن، با بە سەربەستی و ئازادی ھاوڕێکانی خۆی ھەڵبژێرێ ، با جۆر و رەنگی جلوبەرگەکانیشی بە دڵی خۆی بن ، نەک ئێوە چیتان بە دڵە دەبێ ئەوەی بوێ و ئەوە لەبەربکا.
  • منداڵەکەتان ھان بدەن ، کە باوەڕی بە شەرم نەبێ، با تێکەڵی کەسانێکی نامۆ ببێ ، تا کەسانی نامۆ بناسێ و بدوێنێ ترسی دەشکێ و شەرمی نامێنێت.
  • ناکۆکی و کێشەکانی نێوان دایک و باوک و ، مشتومڕ و ھاواریان لە بەردەم منداڵەکەیاندا کاریگەرییەکی خراپی لەسەر دەروونی منداڵەکەیان دەبێت و لە ژیانی داھاتوویدا بە خراپی رەنگ دەدەنەوە.
error: Content is protected !!