تەندروستی ساوا ساوا

چەند ڕێگایەک بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ددان دەرهاتنی منداڵ

2019/01/15

author:

چەند ڕێگایەک بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ددان دەرهاتنی منداڵ

ئاسایی منداڵ لە کاتی دەرهاتنی ددانەکانیدا تووشی ئازار و ناڕەحەتی دەبێت کە ڕەنگە تالێهاتن و ڕشانەوەشی لەگەڵدا بێت، لەم ماوەیەدا پێویستە دایکان زیاتر ئاگاداری منداڵەکانیان بن.

ئەمانەش چەند ڕيگەیەکن کە دایکان دەتوانن بیکەن بۆ کەمکردنەوەی ئازاری منداڵەکانیان لە کاتی ددان دەرهاتنیدا:

– پارچە میوە و سەوزەی پێبدە چونکە ئەم جۆرە خواردنانە بەهۆی دەوڵەمەندییان بە ڤیتامین و دژە هەوکردنەکان ئازاری ددانەکانیان کەمدەکەنەوە.

 مەمکەمژەی لاستیکی یان یارییەکی لاستیکی بدەرێ بۆ ئەوەی بیگازێت و کەمێك بەوە ئازارەکەی کەمبکاتەوە.

پارچەیەك قوماشی پاك لە پەنجەت بئاڵێنە و بە ناو دەم و پوکی ددانیدا بهێنە بۆ ئەوەی لە بەکتریا پاکی بکەیتەوە.

لەو کاتانەدا یاری لەگەڵ منداڵەکەت بکە و سەرقاڵی بکە تا ئارازەکەی لەبیر بچێتەوە.

کرێم یان جێڵی پزیشکی بدە  لە پوکی منداڵەکەت چونکە یارمەتی دەدات ئازارەکەی بشکێت و کەمببێتەوە.

لەم ماوەیەدا خۆڕاگربە لەگەڵ منداڵەکەت چونکە زیاتر پێویستی بە گرنگیپێدان هەیە.

error: Content is protected !!