ڤیتامینه گرنگه‌كانی دوای منداڵبوون
دایكان پێویسته دوای منداڵبوون كۆمه‌ڵێك له ڤیتامینه‌كان به به‌رده‌وامی بخۆن تاكو هه‌رچی زووتره ته‌ندروستیان باشببێتهوه و ئاماده‌بن بۆ قۆناغی دواتر كه قۆناغی دایكایه‌تییه.
له ماوه‌ی دووگیانی‌دا دایكان گرنگی ده‌ده‌ن به چه‌ند جۆرێكی ڤیتامینه‌كان له پێناو ته‌ندروستیه‌كی باش‌دا بۆ كۆرپه‌كانیان، به‌ڵام هه‌رئه‌وه‌نده‌ی منداڵه‌كانیان له‌دایكده‌بن واز له خواردنی ڤیتامینه‌كان ده‌هێنن و ئه‌وه‌ش زیان به ته‌ندروستیان ده‌گه‌یه‌نێت.
له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه به چه‌ند جۆرێك له ڤیتامینه‌كان ده‌كه‌ین كه گرنگن بۆ دایكان دوای منداڵبوون
فۆلیك ئه‌سید
فۆلیك ئه‌سید یه‌كێكه له‌و ڤیتامینانه‌ی دایكان له سه‌ره‌تای دووگیانییه‌وه ده‌یخۆن و به‌وه ناسراوه كه مه‌ترسی دروستبوونی منداڵی ناته‌ندروست كه‌م ده‌كاته‌وه. دوای منداڵبوون پێویسته دایكان به‌رده‌وامبن له خواردنی ئه‌م ڤیتامینه چونكه ته‌ندروستی دڵ ده‌پارێزێت و توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه.
ڤیتامین D
دایكان له ماوه‌ی دووگیانی و دواتریشدا كێشه‌ی ئێسكیان بۆ دروست ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆرپه‌له له سكی دایكی‌دا پێویستی به بڕێكی زۆر ڤیتامین دیه و ئه‌و بڕه پێویسته‌ش له له‌شی دایكی وه‌رده‌گرێت.پێویسته دایكان دوای منداڵبوون به‌رده‌وام ڤیتامین دی وه‌ربگرن تاكو ئێسك و ددانه‌كانیان بپارێزن له پوكانه‌وه، ئه‌مه‌ش له رێگای ده‌رمانه‌وه یاخو راسته‌وخۆ خۆدانه به‌ر تیشكی خۆر بۆ ماوه‌ی ١٥ خولهك یاخود زیادكردنی ماسی سه‌له‌مون و سه‌ردین و تونه له ژه‌مه‌كاندا.
ڤیتامین A
به‌هۆی گۆڕانی هۆرمۆنه‌كانه‌وه له ماوه‌ی دووگیانی‌دا دایكان توشی پرچ ههڵوهردین ده‌بن پاش منداڵبوون. بێگومان تێبینی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه كه پێستیان ده‌گۆڕێت. پێویسته دوای منداڵبوون یان له رێگای ده‌رمانی تایبهتهتهوه یاخو له رێگای ئه‌و خواردنانه‌وه كه رێژه‌ی ڤیتامین ئه‌یان تێدایه ئه‌و رێژه‌یه وه‌ربگرن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌م خواردنانه زیاد بكه: گێزه‌ر، په‌تاته‌ی شیرین، بیبه‌ری سور، جگه‌ر، كاهو (خه‌س).
ڤیتامین E
ماوه‌ی دووگیانی و منداڵبوون دایكان ماندوو ده‌كه‌ن. هه‌ندێك له دایكان به‌جۆرێك بێهێز و لاواز ده‌بن كه ناتوانن به‌پێی پێیویست گرنگی به منداڵه‌كانیشیان بده‌ن. ڤیتامین ئی یارمه‌تیده‌رێكی زۆر باشه له‌م قۆناغه‌دا.ئه‌م ڤیتامینه‌ش له رێگای ئه‌م خواردنانه‌وه وه‌ربگره: گوێز، شیر، سپێاغ، ئه‌ڤۆگادۆ.