تەندروستی تەندروستی گشتی

ئەو کەسانەی کە دڵەراوکی دەروونی و وەسوەسەی پاکو خاوێنیان هەیە چ بکەن لەگەڵ كۆرۆنا

2020/04/01

author:

ئەو کەسانەی کە دڵەراوکی دەروونی و وەسوەسەی پاکو خاوێنیان هەیە چ بکەن لەگەڵ كۆرۆنا

ئامادەکردن: شۆخە عەبدوڵا

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دنیایی ئەمرۆماندا سەرهەڵدا وە و کۆتایەکەشی نادیارە. بە بەردەوامی  بە بیستنی هەواڵ لەسەر ئەم پاتایە جۆرێک لە نائارامی دروست کردوە لەلای گشت کەسێک چ گەرورە بێت یان منداڵ.

 ئەم نائارامیەش کاردەکاتە سەر باری دەروونی مرۆڤەکان، بەتایبەتی ئەوانەشی کە خۆیان ئەم حاڵەتانایان هەیە لە ڕووی دەروونیەوە  وەک؛ حاڵەتی دڵەراوکیی بەردەوام، هه‌ستیارى له‌ ڕاده‌به‌ده‌رى شتنى ده‌ست (ئۆبسێسیف كه‌مپه‌ڵسیف دیسئۆرده‌ر) و  وەسواسی پاکو خاوێنی.

دڵەراوکێی لە کەسێکدا بریتیە لە ترساند لە ڕوودانی شتێکی نادیار و ناخۆش. لە ئێستادا بڵاو بوونەوەی نەخۆشی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرچاوەیەکی دیارە بۆ دروستبوونی حاڵەتی دڵەراوکێی زۆر لە ناو خەڵکدا.  ئەم دۆخە کاریگەری زیاتری دەبێت لەسەر ئەوانەی کە خۆیان هەمشیە دڵەراوکیان هەیە.

گرنگیدان بە هەواڵەکان لەم کاتەدا شتێکی ئاساییە هەتا ئاگاداری بارو دۆخەکە بیت، بەڵام نەک بە شێوەیەک کە تووشی دڵە ڕاوکێی زۆرت بکات.

پرسیارەکە لێرەدا ئەمەیە، ئایا ئێمە چۆن خۆمان بپارێزین لەم کاتەدا؟

هەواڵی زۆر لەسەر بابەتی کۆرۆنا مەخوێنەرەو ئاگارادری ئەو سەرچاوانە بە کە هەواڵەکانی لێوە دەبیستی.

زۆر کەس هەن کە حاڵەتی دڵەراوکێی زۆریان لەگەڵدایە، هەربۆیە خوێندەوەی هەواڵی زۆر سەبارەت ئەم ڤایرۆسە وا دەکات کە زیاتر دڵەراوکێیان بۆ دروستت بێت و کارێکی زۆر بکاتە سەر باری دەروونیان.

 لەباری ئاسایدا شارەزایانی بواری دەروونی ئامۆژگاری ئەو کەسەنا دەکەن کە لەم بارەدان برۆن لەو جێگایە دوور بکەونەوە کە ئەم حاڵەتایان بۆ دروستدەکات. دەتوانرێت بوەترێت کە ڕابکەن لەو دۆخە. بۆ نموونە دوور بکەوەنەوە لە سەیرکردنی هەواڵەکان بە هەموو شێوەیەک لەسەر ئەم بابەتە. ئەگەر هەر ویستان دەتوانن تەنها لە سەرچاوەی باوڕپێکاراوە گوێبیستی هەواڵەکانبن.

دەبێت لەوەش ئاگاداربین کە زۆر هەواڵی ناڕاست و دروست لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو  دەبنەوە، بۆیە زۆر گرنگە کە سەرچاوەی باوڕ پێکراو هەڵبژێریت بۆ ئاگادار بوون لەم دۆخە.

هەروەها کاتەکان دیاری بکەن بۆ سەیر کردنی هەواڵەکان بۆ نمونە تەنها دەتوانریت کاتێکی کەم تەرخان بکەیت بۆ سەیر و خوێندەوەی هەواڵەکان. لە بری ئەوە کاتەکانی تر گوێ لە میوزیک بگریت، یان کتێب بخوێنیتەوە ، یان سەیری فلیم بکەیت (ئەگەر فلیمی کۆمیدیش بێت باشترە)

دەستەکانت بشۆ بەڵام زۆر لەڕادەبەر نەبێت.

کۆمەڵانێک خەڵکی تر هەن کە حاڵەتی وەسوەسەیان لەگەڵدایە لە ژیانی ڕۆژانایاندا، بۆیە ئەم ماوەیە زۆرتر ناخۆش دەبێت بۆیان، چونکە ئەم کەسانە بە شێوەیەکی سروشتی کێشەی ئەوایان هەیە کە زیاد لە پێوست گرنگی بە پاک و خاوێنی دەدەن، یەکێک کەو شتانە کە زۆر دەیکەن دەستشتنە، چونکە كێشەی دەروونی هەستیاری ڕاده‌به‌ده‌رى شتنى ده‌ست (ئۆبسێسیف كه‌مپه‌ڵسیف دیسئۆرده‌ر) یان هەیە.

لە ئێستادا کە داوا دەکرێت لە گشت کەسێک کە زیاتر دەستیان بشۆن و پاکو خاوێن تربن  ئنجا ئەم دواکاریە بۆ ئەو کەسانەی کە خۆیان وەسواسی پاک و خاوێنیان لەگەڵدایە زۆر گرانە. چونکە ئەم جۆرە کەسانە بە بەردەوامی هەست دەکەن دەستەکانیان پاکنابنەوە و هیچ شتێک نیە بتوانێت بە دڵی خۆیان و بە پێی پێوسیت باش پاکبێتەوە. هەمیشە ئەو هەستەیان هەیە کە هەرچی شتە ئەم ڤایرۆسەی پێوەیە. 

ئامۆژگاری دەرووناسان ئەوەیە کە ئەم کەسانە لە کاتی دەستشتندا زیاتر هۆشبدەنە چۆنیەتی دەستشتنیان و دەتوانن بۆ ماوەی ٢٠ چرکە دەستەکانیان بشۆن تا بەتەواوەتی پاک دەبێتەوە.  

گرنگە کە ئەم کەسانە رۆژانە لە پەیوەندیدا بن لەگەڵ کەسوکار، هاوڕێ و کەسە نزیکەکانیان  لەڕێگایی تەلەفون و تۆرەکۆمەلایەتیەکاندا. تا هەموو کاتەکە مێشکی بەم بابەتەوە خەریک نەکات. هەروەها دەتوانێت باسی خۆی بکات کە وا چۆن ئەم كێشەی هەیە دەکرێت ئەوان یارمەتیدەربن بە پێدانی ئامۆژگاری بەسوود.

لە کۆتایدا بە هیوای تەندروستی باش بۆ هەموو لایەک.


error: Content is protected !!