بهگوێرهی تهمهن ئهم خۆراكانه بده به منداڵهكهت
٦ بۆ ۸ مانگ :
سێو قۆخ، ترێ،.ماست ، مۆز ، هەنجیر، ۷ هەرمێ، قەیسی، کولەگە، پەتاتە، بیبەری شیرین، فاسوڵیای تەر، قارچک، پیاز ، سیر، کێزەر, ئەڤۆگادۆ , مریشک ، برنج
۸ بۆ ١٢ مانگی:
بروکلی، قەرنابیت، باینجان، شێلم ، خەیار ، خاس، بامێ، سپیناخ، تەماتە، نیسک، شوتی، کاڵەک، ئەنەناس، کێوی ،گریپ فروت، پەنیر، زەردێنەی هێلکە, پرتەقاڵ، ١٩گۆشت
ئەم خواردنانە ئەوەی سەوزەیە ئەبێ بکوڵێ ئینجا بهارێ ، ئەوەی میوەیە ئەبێ لە عسارەی بەیت یان تێکەڵی شورباکەی بکەیت دووای ئەوەی بە جوانی پاک دەکرێنەوە. گوشت و مریشکش دەبێت ورد ورد بکرێت و تێکەڵی شوربا دەکرێت.
تێبینی: بە پێی هەندێ سەرچاوەی تر ئەم خواردنانە بە پێی تەمەن گۆرانکارێکی کەمی هەیە
د. ئاکۆ کەریم جەلال
پزیشکی گەشە و نەخۆشیەکانی مناڵان و هەرزەکاران