تەندروستی گشتی

ئەو خواردنانەی بۆ تەندروستی چاو باشن:

2020/11/23

author:

ئەو خواردنانەی بۆ تەندروستی چاو باشن:

گێزەر

گێزەر ماددەی بێتا کارۆتین تێدایە، کە جۆرێکە لە ڤیتامین A. کە یارمەتی تۆڕەی چاو و بەشەکانی تری چاو ئەدات کە بە باشی ئیش بکەن.

ماسی سالەمۆن

کە دەوڵەمەندە بە چەوری (ADH)کە بە (ئۆمیگا-٣)ناسراوە. ئەم جۆرە چەورییە لە نێو شەبەکەی چاودا خحی بوونی ھەیە و ماسی سەلەموونیش بڕێکی زۆر لەو چەورییەی تێدایە. کە وشکی چاوەکان بەستراونەتەوە بە کەمی بوونی ئەم جۆرە چەورییە.

چەرەسات

دەوڵەمەندن بە ڤیتامین E.

ڤیتامین E یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دەرکردنی ماددە زیان بەخشەکان کە ئەبنە ھۆی تێکدانی خانەکان پێیان ئەوترێت (فری ڕادیکاڵس).

لێکۆڵینەوەکان ئەوەش ئەڵێن کە ڤیتامین E، دروستبوونی ئاوی سپی کەم ئەکاتەوە و ھەروەھا تێکچوونی تۆڕەی چاو بە ھۆی تەمەنەوە دووا ئەخات.

برۆکلی

بڕێکی زۆر لە(ڤیتامین C) تێدایە.

ھەروەھا سەرچاوەیەکی باشی (ڤیتامین B2) كە کە بەشە ڕەنگینەکەی تۆڕەی چاودا بوونی ھەیە و کە وا ئەکەن چاوەکان ڕابێن لەسەر ڕەنگەکانی بینین.

٥)میوە و سەوزەکان کە دەوڵەمەنن بە (ڤیتامین C). ئبنە ھۆی درەنگ دروست بوونی ئاوی سپی چاو لەگەڵ درەنگخستنی تێکچوونی تۆڕەی چاو بە پێی تەمەن.

ئاڤاکادۆ

دەوڵەمەنە بە ماددەی لیوتین. لیوتین ماددەیەکی زۆر باشی دژەئۆکسانە کە یارمەتی بەرنگاربوونەوەی تەنە بێگانەکان ئەیات لە لاشەماندا و یارمەتی ئەوا ئەیات کە ئەو نەخۆشییانەی لە چاودا بە ھۆی تەمەنەوە ڕوو ئەیەن درەنگتر دەست پێبکەن.

سپێناغ و ئەو ڕووەکانەی کە گەڵای سەوزیان ھەیە

کە دەوڵەمەندە بە لیوتین و ماددەی دژەئۆکسانی زاکسانین.

لێکۆڵینەوەکان ئەوە نیشان ئەدەن کە تووش بوون بە ئاوی سپی چاو و تێکچوونی تۆڕەی چاو بە پێی تەمەن دووا ئەخەن.

پاقلەمەنییەکان

دەوڵەمەندن بە ماددەی زینک.

یارمەتی ئەوە ئەیات کە (ڤیتامین A) لە جگەرەوە بگاتە تۆڕەی چاو و دروستکردنی میلانین کە پارێزگاری لە چاو ئەکات.

ڕێژەیەکی باش لە زینک یارمەتی بینینی باشتر ئەیات لە شەودا

د.سەناریا زیاد زەنگەنە

پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی چاو

error: Content is protected !!