تەندروستی دووگیان خۆراکی دووگیان دووگیانبوون دووگیانی

سه ر ئێشه له ماوه ی دووگیانی

2021/03/12

سه ر ئێشه له ماوه ی دووگیانی

ئاماده کردنی :هاوناز حه مه ره شید محمد به کالریۆس له په رستاری ژنان و منداڵبوون

یەكێكە لە هەرە نارەحەتییە باوەكانی كاتی دووگیانی ,لە هەر كاتێكی دووگیانیدا ئەگەری هەیە رووبدات ,زیاتر لە سێ مانگی یەكەم و سێییەمدا روودەدات ,لە سێ مانگی یەكەمدا هۆرمۆنەكانی لەشی خانمی دووگیان گۆرانكارییان بەسەر دێت وە قەبارەی خوێنی لەش زیاد دەكات ,ئەم دوو گۆرانكارییە دەبنە هۆكاری سەرەكی سەرئێشە واته به شێوه یه کی گشتی شتێکی ئاساییه له ماوه ی دووگیانی وە ئەم سەر ئێشەیە بەهێزتر دەبێت لەگەڵ بوونی قەلەقی ,نارێكی باری لەش و ماندووبوونی زۆر.

هۆكارەكانی تری  سەرئێشە لە ماوەی دووگیانی بریتین لە:

١/ كەم خەوی.

٢/ دابەزینی رێژەی شەكر لە خوێندا.

٣/ زۆری رێژەی كافایین (كافابن لێدانی دڵ و پەستانی خوێن بەرز دەكاتەوە و كاری گورچیلەكان زیاتر دەبێت و میزكردن زیاتر دەبێت ,لەشی خانمی دووگیان وشك دەبێتەوە ,بۆیە واباشترە خانمی دووگیان لە خواردن و خواردنەوانەی كافایینی تێدایە دووركەوێتەوە.وه کو چا،قاوه .نسکافه ،چکلێت

٤/ دوودڵی و قەلەقی.

رێگاكانی چارەسەركردنی:

١/ ریك كردنەوەی باری لەش (رۆژانە بەشێوەیەكی دروست و رێك هەستان و دانیشتن ).

٢/ كاتی پشوودان و خەوتن رێك بێت.

٣/ وەرزش كردن(پیاسەكردن بۆ ماوەی نیو كاژێر ڕۆژانە).

٤/ خواردنی ژەمەكان بە رێكی لە كاتی خۆیدا.

٥/بەكارهێنانی گەرمی یان ساردی بۆ كەم كردنەوەی ئازارەكە ,شێلانی سەر و پشت و شان.

٦/ پشوودان لە ژوورێكی هێمن و تاریك.

٧/ خۆشتن.

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا دەبێت خانمی دووگیان وریا بێت لەگەڵ بەكارهێنانی هەر دەرمانێك بۆ كەم كردنەوەی ئازارەكەی ڕاوێژ بە كەسی پسپۆر بكات, ئەگەر هاتوو سەرئێشەكەی زۆر توند بوو و بینینی چاوی لێڵ بوو و پەستانی خوێنی بەرز بوو له رێژه یی ئاسایی که ١٢٠/٨٠ یه نزیکی ١٤٠ /٩٠ بوو دەبێت دەست بەجێ‌ پەیوەندی بەكەسی پسپۆرەوە بكات.

error: Content is protected !!