تەندروستی دووگیان دووگیانبوون دووگیانی سێکس

هەوڵدان بۆ دووگیانی

2021/04/19

هەوڵدان بۆ دووگیانی

ئاماده کردنی : هاوناز حه مه ره شید محمد به کالریۆس له په رستاری ژنان و منداڵبوون

لە هەر سووڕێكی مانگانەدا بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك لە پاش دابەزینی هێلكە خانمان توانایی دووگیان بوونیان هەیە, كردنی سێكس بە شێوەیەكی ڕێك بەختی زیاتری دەداتێ‌ بۆ دووگیانبوون.

كاتێك پلان دادەنرێت بۆ دووگیانی پێویستە ئەم رێنماییانەی خوارەوە جێبەجێ بكرێت :

١- دە ربارە ی كێشی لەش: ئەگە ر كێشی لەش زیاتربێت لە كێشی ئاسایی ئەوا دەبێت بەر لە دووگیان بوون بیر لە دابەزینی كێش بكرێتەوە  دەتوانرێت وەرزش بكرێت بۆ ماوەی ٢٠ تا ٣٠ دەقیقە ،٣ جار لە هەفتەیەكدا, چونكە قەڵەوی دەبێتە هۆی دروست بوونی هەندێك كێشە لە كاتی دووگیانیدا وەك:

بەرزی پەستانی خوێن.

شەكرە لە ماوەی دووگیانی.

دەوالی ئەمەش دەبێتە  هۆی زیاتر مەیینی خوێن لە ناو موولولە خوێنەكانی قاچ و سییەكان.

لەبارچوون.

لە دایك بوونی كۆرپەلەیەك كێشی زیاتر لە ئاسایی بێت (زۆر قەڵەو بێت)، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كاتی لە دایك بوونی درێژ بیت ، رەنگە پێویستی بە نەشتەرگەری خێرا هەبێت بۆ لە دایك بوون

٢-خانمی دووگیان دوور بكەوێتەوە لە جگەرەكێشان هەروەها لەو كەسانەش كە جگەرە دەكێشن: ئە مە یارمەتی دەدات كە بەختی زیاتری هەبێت تاوەكو دووگیان بێت , وە كۆرپەلەش لە كاتی دووگیانی پارێزراو دەبێت لە زیانەكانی.

هە ر جگەرەیەك ٤٠٠٠ ماددەی كیمیایی تێدایە ، كاتێك جگەرە دەكێشرێت، مادەی نیكۆتین و كاربۆن مۆنۆكسایت و ماددە ژەهرییەكانی تر دەچنە ناو سییەكان و دەچنە سووری خوێنەوە و لە رێگەی وێلاشەوە دەچنە ناو سووری خوێن ی كۆرپەلە، هەر ئەو نیكۆتینە بە لێواری موولولە خوێنەكانەوە دەنوسێت و دەبێتە هۆی ئەوەی كە خوێنی كەمتر بچێت بۆ كۆرپەلە، خوێنی كەمتریش واتە كەمتر ئۆكسجین و ماددە خۆراكییەكان دەگات بە كۆرپەلە ئەمەش وا دەكات كە كۆرپەلە بە باشی گەشە نەكات و كەم كێش بێت بە بەراورد لەو كۆرپەلانەی دایكیان جگەرە كێش نەبوون.

٣-دەست بكرێت بە بەكارهێنانی حەبی فۆلیك  ئەسید : ئەمە رێگری دەكات لە دروست بوونی گرێ لە پشتی كۆرپەلەدا و هەروەها ڕێگری دەكات لە لەبارچوون، رۆژَانە خانمی دووگیان پێویستی بە ٤٠٠ مایكرۆگرام لەو حەبە هەیە سێ مانگ پێش دووگیانی و تاوەكو كۆتایی ١٢ هە فتەی دووگیانی  بەكاربهێنرێت.

باشترین رێگا بۆ دەست كەوتنی فۆلیك ئەسید بریتییە لە بەكارهێنانی ئەو حەبە تایبەتەی كە چەند جۆرێكی ڤیتامینی تێدایە و تایبە تە بۆ دووگیانی لە زۆربە ی دە رمانخانە كان دە ستت  دە كە وێت بێگومان وە رگَرتنی كانزاكان و ڤیتامینە كان  وەك  فۆلیك ئە سید كاریگە ری زۆری دە بێت لە سە ر تە ندروستی گە شە كردنی كۆرپە لە,  بە پێ ی ئاماری توێژینە وە پزیشكییە كان وە رگرتنی فۆلیك ئە سید مە ترسی دروست بوونی گرێ لە بربرە ی پشتی كۆرپە لە یان هە ر ناتە واوییە ك لە بربرە ی پشت و دە مارە كانی كە م دە كاتە وە ،بۆیە دایكان ئامۆژَگاری دە كرێن كاتێك هە وڵی دووگیانی دە دە ن رۆژَانە  بری ٥گم فۆلیك ئە سید وە ربگرن تاوە كو ١٢ هە فتە ی دووگَیانی بە ردە وام بن ،هە روە ها ئە و خۆراكانە بخۆن كە فۆلیك ئە سید ی تێدایە وە ك گەڵا سە وزە رووە كیە كان ،برنجی نە كوتراو ئە و خواردنانەی كە لە گەنم دروست كراون, زە حمە تە ئە و برە پێویستییە ی فۆلیك ئە سید لە سە رچاوە خۆراكییە كانە وە دە ستت بكە وێت بۆیە باشتر وایە بە شێوە ی حە ب وە ری بگریت.

٤/ئە و رۆژَە ی كە خانم دە كە ویتە سە ر خوێن لە سوری مانگانە ت(بێ نوێژ دە بێت) تۆمار بكرێت : سووری مانگانە  دە ست پی دە كات لە یە كە م رۆژَی خوێن بینین تاوە كو دووبارە بوونەوە ی خۆێن بینیینی مانگی داهاتوو ئە م تۆمار كردنە یارمە تی دە دات تاوە كو رۆژَی دابەزینی هێلكە بزانێ ،هە روە ها لە دوای دووگیان بوون بە كار یەت بۆ دیاری كردنی هە فتە ی دووگیانی و بە رواری لە دایك بوونی كۆرپەلە .

سوری مانگانە جیاوازە لە ئافرە تێكە وە بۆ ئافرە تێكی تر ،بۆیە زانینی زانیاری دە ربارە ی سووری مانگانە ی خۆیو شارە زابوون لێ ی ئە گە ری زیاتری دە بێت بۆ پیتاندن و دووگیانبوون، باشترین كات كە ئەگە ری زۆری پیتاندنی هێلكە ی تیدا رووبدات و خانمەكە  دووگیان ببێت برتییە لە كاتی هێلكە دابە زین كەپە یوە ندی سە رجێ ی (سێكس) تێدا ئە نجام بدرێت بە بێ بە كارهێنانی هیچ كام لە رێگە كانی رێگری بوون لە دووگیانی.

تێبینی:سپێرم لە ناو ملی منداڵدان و ناوپۆشی منداڵدان توانای مانەوەی هەیە لە (١ بۆ ٥) رۆژ، ئەمە مانای وایە بەر لە كاتی هێلكە دابەزین خانمان بەختییان هەیە بۆ دووگیانبوون.

بە كورتی چۆن سوری مانگانە كار دە كات

سوری مانگانە دە ست پێ دە كات لە یە كە م رۆژَی خوێن بینین بە ردە وام دە بێت تا یە كە م رۆژَی خۆێن بینینی مانگی داهاتوو.

هە ر لە م كاتە دا هێلكە دە ست دە كات بە گە شە كردن لە ناو هێلكە دان.

ناوپۆشی منداڵدان ئە ستور دە بێت و خۆی ئامادە دە كات بۆ پیتاندن.

لە كاتی دابە زینی هێلكە دە ردرواوی زێ باریك و رون دە بێتە وە تاوە كو یارمە تی سپێرم بدات بۆ گە یشتنی بە هێلكە دابەزیوەكە.

لە ماوە ی ١٠ بۆ ١٦ رۆژَ پێش دە ست پێ كردنی سورێكی تر ، هێلكە یە ك لە یە كێك لە هێلكە دانەكان  دادەبەزێت.

ئە گە ر لە كاتی یان لە دوای ٢٤ كاتژَمێر لە كاتی دابە زین ی هێلكە، سپێرم هە بوو لە وانە یە هێلكە بپیتێنرێت لە لایە ن سپێرمە وە و دووگیانی رووبدات.

ئە گَە ر پیتاندنی هێلكە رووی نە دا ئە وا هێلكەكە لەلایەن لە شە وە هە لدە مژرێت  یان لەگەڵ  ئە ستوری ناوپۆشی منداڵدان دێتە دە رێ و كە وتنە سە رخوێن روودە داتە وە.

بۆ ئەوەی زیاتر هانی پیاتاندنی هێلكە بدرێت ، دەبێت بە رێكی سە رجێ (سێكس)ئە نجام بدرێت لە ماوە ی سوری مانگانە دا ، سێكسی كاریگە ر، سپێرمی باش و چالاك دە بە خشێت لە كاتی هێلكە دابە زین.

گەر خانم مانگانە  دلنیا بوو لە كاتی دابەزینی هێلكە و بە باشی هە ستی پێ كرد،ئە وا بە ختی زیاتری  هە یە تاوە كو دووگیان ببێت بە كردنی سێكس لە نزیك ترین كاتی هێلكە دابە زین و دواتر.

دابە زینی هێلكە زۆربە ی كات لە ١٠ بۆ ١٦ رۆژَ پێش كە وتنە سە رخوێنێكی تر روودە دات، ئە مە یارمە تی خانم دە دات كە ماوە ی درێژی سووری مانگانە بزانێت پێش ئەوەی هە وڵبدات دووگیان ببێت ، ئە گَەر رێگە هۆرمۆنییەكان بە كاربهێنرێت بۆ رێگری لە دووگیان بوون ئە وا خانمەكە سورێكی سروشتی نیە چونكە ئەم رێگایانە هۆرمۆنین و كار دە كە نە سە ر سورە كە بۆ یە دە بێت وریا بێت و بە چەند رێگایەك دلنیا ببیتەوە لە كاتی دابەزینی هێلكە.

بە چە ند رێگَایە ك دەتوانرێت هە ست بە كاتی دابە زینی هێلكە بكرێت :

بە بە كارهێنانی رۆژَمێر بۆ ماوە ی چە ند مانگَێك و چاودێری كردنی رۆژَە كانی سوری مانگَانە لە یە كە م رۆژَی كە وتنە سە ر خوێن تاوە كو یە كە مین رۆژَی كە وتنە سە ر خوێنی سورێكی تر واتە مانگَی داهاتوو……ئە گَە ر سووری مانگَانە نارێك بوو ئە وا پێویستمان بە چە ند نیشانە یە كی ترە بۆ زانینی كاتی هێلكە دا بە زین.

تێبینی هە ر ئازارێك بكە لە بە شی خوارە وە ی سك ،ئازارە كە كە مە و لە پر دێت و نامێنێت لە لایە كی بە شی خوارە وە ی سك لە و لا هێلكە دانە ی كە هێلكە كە ی لێ دادە بە زێت.

پلە ی گَە رمی لە شی خۆت تۆمار بكە هە موو رۆژَێك لە یە كە مین رۆژَی خوێن بینین تا یە كە مین رۆژَی خوین بینینی مانگی داهاتوو واتە سورێكی تر ..هە روە ك چۆن رۆژَمێرەكە بە كار دە هێنیت ،باشترین كات بۆ پێوان كردنی پلە ی گە رمی لە شت بەیانیانە لە پاش هە ستان لە خە و یان لە پاش ٣_٥ كاتژمێر نووستن بە بە كارهێنانی گە رمی پێوێكی راست ……پلە ی گەرمی لە شت لە كاتی سووری مانگانە دا دە گَۆرێت بە هۆی كاریگە ری لە گۆرانكاری هۆرمۆنە كانی لە شت ،لە نیوە ی دووە می سووری مانگانە دا (كە هێلكە دابە زینی تیدا روودەدات) هۆرمۆنی پرۆجیسترۆن بە رز دە بێتە وە و وا دە كات كە راستە وخۆ پلە ی گَە رمی لە شت بە رز بێتە وە بۆ ئە وە ی مندالدان ئامادە بكات بۆ چە قاندنی هێلكە …ئە مە وا دە گە ینێت كە لە نیوە ی یە كە می سوری مانگانە دا (ئە و رۆژَانە ی خوێن دە بینی) پلە ی گەرمی لە شت نزمترە بە بە راورد لە نیوە ی دووە می سووری مانگانە (كاتی هێلكە دابە زین) ئە وە ش بزانە كە بە كارهێنانی ئەم رێگایە بۆ یە كەم جار ناتوانێت كە دلنیات بكات كە ئایا كە ی هێلكە دابە زین رووی داوە ..دە بێت بۆ ماوە ی چە ند مانگێك بە كاری بهێنیت و هە موو رۆژَێك بیپێویت و بینیوسیت ئە مە یارمە تیت دە دات كە شێوازی جۆنێتی سووری مانگانە ی خۆتت بۆ دە ربكە وێت.

تیبینی دە ردروای دە رچە ی زێ بكە …..لەكاتی دابە زینی هێلكە دە ردراوت زیاتر دە بێت ، دە ردراوە كە بێرە نگە و دە لكێت بە ناوچە ی دە ورو بە ری زێ ئە گە ر بە پە نجە بیگریت دە خلیسكێت و ناگیرێت هە روە كو سپێنە ی هێلكە وایە كە بە توێكلە كە یە وە  دە لكێت ، ئە مە باشترین كاتە كە سێكسی تیا ئە نجام بدرێت بەلام ئە گە ر ویستت لە سە ر دووگیانی نە بوو ئە وا وریابە و یە كێك لە رێگاكانی رێگری لە دووگیانی بەكاربهێنە، لەپاش دابەزینی هێلكە ئەم دە ردراوە كە م دە بێتە وە دە توانی بە ئاسانی تێبینی ئەمە بكەیت بەلام پێویستت بە چەند مانگێگ دە بیت بۆ شارە زا بوون لێ ی  بەلام ئە و خانمانەی كە هە وكردنی كۆئە ندامی زاوزێ یان هە یە بە باشی هە ست ی پێ ناكەن بەهۆی بوونی دە ردراوی تری هە وكردنە كە

دە توانی (Ovulation Kit) بە كاربهێنی هە روە ك چۆن پشكنینی دووگَیانی دە كە یت لە مالە وە ئەمێش بەهەمان شێوە یە و لە دە رمانخانە كان دە ست دە كە وێت لەگَەڵ نیشانە كانی سە رەوە دە توانیت هە مووی  لە خشتەیەكدا كۆ بكەیتەوە تا وە كو رۆژَی دابە زینی هێلكە بزانیت ….ئە و كیتە زۆر بەراستی ئەنجامەكەی دەردەچێت چونكە بە رێژە ی هۆرمۆنی (LH)  دەردە چێت هە روە ك چۆن لە سوری مانگَانە دا باسمان كرد كە لە ٣٢_٣٤  كاتژمێر لە بەرزبوونەوەی ئەم هۆرمۆنە هێلكە دادەبەزێت .

٥- كات بدە بە لە شت تاوەكو خۆی بگونجێنێت : ئە گە ربۆ ماوە یە ك حە بی رێگری لە دووگیان بوون بە كارهێناوە و ئێستا وازت هێناوە لە بە كارهێنانی رە نگە سووری مانگانەت نارێك بێت بۆ چە ند مانگێك تاوە كو لە شت خۆی دە گونجێنێتە وە و ئاستی هۆرمۆنە كان رێك دە بێتە وە.

چۆن واز لە بە كارهینانی رێگاكانی رێگری لە دووگیان بوون بهێنین؟

رێگە هۆرمۆنییەكان

حە بی دوو هۆرمۆنی:

پارچە حەبەكە ی بەكاری دە هێنیت دە بێت تە واوی بكە یت.

هە ندێ لە پزیشكان وا ئامۆژَگاری دە كە ن كە هە ولی دووگیان بوون نە درێت تاوە كو سورێكی رێك دەبینیت نە ك چە ند دلۆپێك خوێن ، بەم شێوە یە دە توانرێت هە فتە ی دووگیانی بە راستی دیاری بكرێت.

رێگَە یە كی تر بۆ رێگری لە دووگیان بوون بە كاربهێنە (كۆندۆم باشترینە ) تاوەكو سووری مانگانەت رێك دە بێتە وە. .

هیچ نیگەران مەبە ئە گَەر هاتوو زوتر دووگیان بوویت واتە بە ر لە وە ی سووری مانگانەت رێك بێتە وە، هیچ زیانێكی نیە بۆ كۆرپەلەكە. .

حە بی یە ك هۆرمۆنی:

پارچە حەبەكە ی بەكاری دە هێنیت دە بێت تە واوی بكە یت.

هە ندێ لە پزیشكان وا ئامۆژَگاری دە كە ن كە هە ولی دووگیان بوون نە درێت تاوی كو سورێكی رێك دە بینیت نە ك چە ند دلۆپێك خوێن ، بە م شێوە یە دە توانرێت هە فتەی دووگَیانی بە راستی دیاری بكرێت.

هیچ نیگە ران مە بە ئە گە ر هاتوو زوتر دووگیان بوویت واتە بە ر لە وە ی سووری مانگانە ت رێك بێتە وە هیچ زیانێكی نیە بۆ كۆرپەلەكە.

دە رزی

لێدانی دە رزی تازە مە كە رە وە

سووری مانگَانە و توانایی دووگَیان بوونت درە نگتر دە بێتە وە  بە بە راورد لە رێگاكانی تری رێگری كردن لە دووگیانی ، بە ڵام ئە گە ری هە یە كە دووگیان بیت پێش ئە وە ی .سووری مانگانە ت دە ست پێبكاتە وە.

هە ندێ لە پزیشكان ئامۆژَگاری دە كە ن كە چاوە رێ بكە ن تاوە كو سوری مانگانە دە ست پێ دە كاتە وە،ئە و كات هە وڵی دووگیان بوون بدەن.

هیچ نیگەران مە بە ئەگەر هاتوو زوتر دووگیان بوویت واتە بە ر لە وە ی سووری مانگانەت رێك بێتە وە ،هیچ زیانێكی نیە بۆ كۆرپەلەكە.

لە ولە ب

دە بێت پزیشك یان كە سی پسپۆر ئاگادار بكە یتە وە ، چونكە هە روە ك دانانی پێویستی بە كاتی تایبە ت و كە سی پسپۆر دە بێت بۆ لابردنی.

بۆ رێگاكانی تری رێگری لە دووگیانی وە ك (كۆندۆم ، رێگای سروستی ، هە ر جۆرێكی سپێرم كوژَ) هە ر كاتێك ویستت دە توانیت بە كاری نە هێنیت، بە ڵام گرنگی لە وە دایە كە كاتێك بە كاری نە هێنیت كە ئە گە ری دووگیان بوونت زۆر بێت (دابە زینی هێلكە بخوێنە رە وە).

توانایی دووگیان بوون و هە وڵدان بۆ دووگیان بوون

زانیاریت دە ربارە ی سووری مانگَانە ت زۆر گرنگە لە پێش هە وڵدان بۆ دووگیان بوون، رە نگە توشی سە رسورمان بیت كاتێك ئە وە ندە زوو شارە زا دە بیت لە  سورری مانگانە ت ورۆژَی هێلكە دابە زینت.

بیرت بێت كە دووگَیان بوونت پێویستی بە توانای زاوزێ ی هاوسە رەكە تە وە هە یە ، بۆ ئە وە ی كۆرپە لە یە كی تە ندروست دروست ببێت

دە بێت هاوسە رە كە ت جۆری باش وچالاكی لەسپێرمی هە بێت بەم شیوە یە:

بۆ ئە وە ی زۆرترین سپێرم بە رهە م بێت ، دە بێت جوتە گونە كان لەپلە یە كی نزمتر دابن بە بە راورد لە ئە ندامە كانی تری لەش ، نابێت جلی ژَێرە وە تە سك بێت چونكە گە ر هاتوو وابوو ئە وا جووتە گونەكان بە لە شە وە دە نوسێن و هە وایان بە رناكە وێت و گە رم دە بن، ئە مەش كار دە كاتە سە ر بە رهە م هێنانی جۆری باش و چالاكی لە سپێرم.

لە هە ندێ لە توێژینە وە زانستییە كانە وە دە ركە وتووە كە ئە و پیاوانە ی دادە نیشن بۆ ماوە یە كی درێژ وە ك ئە وانە ی شۆفێرن یان ئە وانە ی كە لە كاتی كاركردندا روبە روی پلە یە كی گە رمی بە رز دەبنەوە  وە ك بەكارهێنانی كۆمپیوتە ر و لاپتۆپ ، جۆری باش و رێژە ی سپێرمیان كە مە.

هە روە ها بە رهە م هێنانی سپێرم كاریگە ر دە بێت  بە جۆری خۆراك و خواردنە وە كهولییە كان و جگەرە كێشان و بەكارهێنانی دە رمان و لێخورینی پاسكیل و وە رزش كردنی زۆر.

پێوانە ی ئە ندامی نێرینە ی پیاو هیچ كاریگە ری نیە لە سە ر توانای بوون بە دووگیان بوونی هاوسەرەكەی.

چە ند رێنماییە ك بۆ ئە وە ی توانای زاوزێ ی پیاو بە رز بێت:

وازهێنان یان كە م كردنە وە ی خواردنە كهولییەكان و جگە رە كێشان

جلی ژَێرە وە ی  فراوان لە بە ر بكە

حە مامی زۆر گَە رم مە كە

لە شوێنی گَە رم دامە نیشە وەك ساونا و چاكوزی

لاپتۆپ مە كە رە سە ر كۆشت بۆ ماوە یە كی درێژ .

بۆ ماوە یە كی درێژ دامە نیشە وە ك شۆفێری یان پاسكیل سواری

رۆژَانە ٥ پارچە لە سە وزە و میوە بخۆ .

وە رزش بكە بۆ ماوە ی ٢٠ تا ٣٠ دە قیقە ،٣ جار لە هە فتە یە كدا .

دودڵ مە بە چونكە دودلی (قە لە قی ) كار دە كاتە سە ر دووگیان بوونی هاوسە رە كە ت.

error: Content is protected !!