هه ست کردن به ماندوبوون له ماوه ی دووگیانی
ئاماده کردنی : هاوناز حه مه ره شید محمد
به کالریۆس له په رستاری ژنان و منداڵبوون
یەكێكی تر لە نیشانەكانی دووگیانی و نارەحەتییەكانی دووگیانیە,بە تایبەت لە سێ مانگی یەكەم و سێ مانگی سێیەمی دووگیانی دا ,زیاتر لە نیوە ی خانمی دووگیان هەست بەم نیشانەیە دەكەن,زۆربەیان هەست بە خەواڵویی دەكەن و دەخەون.
ئەوەمان بیرنەچێت كە لەشی خانمی دووگیان هۆرمۆنی نوێ بەرهەم دەهێنێت و گۆرانكاری زۆر دروست دەبێت بۆ ئامادەباشی بۆ دروست بوونی كۆرپە,هەروەها خوێنی زیاتر دروست دەبێت تاوەكو خۆراكە ماددەكان بگەێنێت بە كۆرپە,هەموو ئەمانە كاردەكەنە سەر بەرزكردنەوەی چالاكی دڵ و ئەندامەكانی تری جەستە,بۆیە هەندێ كات خانمەكە هەست بە دوودڵی و بێتاقەتی دەكات
رەنگە لە كۆتایی هەفتەكانی دووگیانی بە ئەستەم خانمەكە خەوی لێبكەوێت بەهۆی دڵە كزە و ئازاری قاچەكانی
هەست كردن بە ماندوویەتی رەنگە بەهۆی كەمی ئاسنەوە بێت بە تایبەت خانمێك پێش دووگیانی كەمی ئاسنی هەبووبێت,لەش پێویستی بە ئاسنە بۆ دروست كردنی هیمۆگڵۆبین , هیمۆگڵۆبین ئەو بەشەی خرۆكە سورەكانی خوێنە كە ئۆكسجین دەبات بۆ خانەكانی لەش و بۆ كۆرپەكە ,بۆیە پێویستە كە خانمی دووگیان بڕی پێویست لە ماددەی ئاسن وەرگرێت بەشێوەی حەب كە پزیشك یان كەسی پسپۆر بڕەكەی بۆ دیاری دەكات
بۆ كەم كردنەوەی پێویستە :
• خانمەكە ڕۆژانە بە پێ ی پێویست بۆ ماوەیەكی كورت بخەوێت,لە دوای لە خەو هەستان پیاسە بكات تاوەكو لەشی چالاك ببێتەوە, شەوان زوو بخەوێت و خەوی رێك بێت (واتە كاتێك دابنێت و هەموو شەوێك لەو كاتەدا بخەوێت).
• دوو كاژێر پێش خەوتن خواردنەوەی شلەمەنی كەم بكاتەوە, تاوەكو كەمتر لەخەو هەستێت بۆ میزكردن .
• دوو بۆ سێ كاژێر پێش خەوتن خواردن بخوات تاوەكو كەمتر توشی دڵە كزە ببێت.