چهند رێنماییهكی زۆر گرنگ بۆ تازه دایكان
١. تا ئەتوانی شیری خۆت بدە بە منداڵەکەت بەتایبەتی ژەکی سەرەتا کە باشترین سهرچاوهی خۆراكییه و منداڵەکەتی لێ بیبەش مەکە . لە مانگی یەکەم هەر ٢ كاتژمێر جارێك شیر بدە بە منداڵەکەت و هەوڵ بدە هەردوولای سنکتی بــــدهیتێ.
٢. لە کاتی شیری خواردن با سەری منداڵەکە بەرز بێـــت ، کاتێك کە دهخەوێت لەسەر پشت بیخەوێنە و سەرینی بۆ بەکار مەهێنە هەوڵبدە. شوێنی خەوی تۆزێك لێژ بێت و بەشیوەێک سەری منداڵەکە بەرزتر بیت لە سکـــــــی.
٣. لە ٦٠% منداڵی تازە لەدایک بوو تووشی زەردووی دەبێت ، بۆیە هەرکاتێک هەستت کرد سپێنەی چاوی منداڵەکەت زەرد بووە یان پێستی منداڵەکەت بە تایبەتی دەمووچاوی سەردانی پزیشک بکــــــە.
٤. هەرکات منداڵەکەت خۆی پیس کرد راستهوخۆ دایبیکەی بیگۆرە با پێستی نەسوتێتەوە ، باشترە هەر بە ئاوی شلەتێن و سابوونی تایبەتی منداڵان بشۆرێت، دەسری تەر بەکار مەهێنە و گەر بەکارت هێنا ئەو جۆرە بەکار بهێنە کە زۆربەی پێکهاتەکەی ئاوە. هەموو دایبی گۆرینێک دەبێت کرێمی تایبەتی منداڵان بەکار بهێنیـــــــت.
٥. باشترە دووای هەفتەێک ئینجا منداڵەکەت بشۆریت ، دەبێت کەسێکی شارەزا منداڵەکە بشوات ، لە هەندێ وڵات هەر لە نهخۆشخانه پەرستاری تایبەت منداڵەکە دەشــــوات.
٦. منداڵی تازە لهدایكبوو بوو لە ماوەی ١٠ رۆژدا ناوکی فرێ دەدات بەڵام ئەگەری هەیە تا ١ مانگ فرێ نەدات ، گەر دووای مانگێك ناوکی منداڵەکەت لێنەبووە سەردانی پزیشک بکە چونکە ئەوە نیشانەی نەخۆشــــــــییە.
٧. گەر منداڵەکەت قوومات کرد با قاچی جووت نەبێت و بیبەستیتەوە چونکە بەوکارە ئەگەری هەیە جومگەر سمتی منداڵەکەت دەرچێت ، باشترە بێشکەی کوردی بەکار نەهێنیت.
٨. دووای هەفتەێک منداڵەکەت پیشان پزیشکی پسپۆری منداڵان بدە بۆ پشکنین بۆ زیاتر دڵنیابوون لە تەندروستی منداڵەکـــــەت.
٩. هەموو کۆتانەکان بۆ منداڵەکەت بکە بە قسەی ئەم و ئەو مەکە کە دەڵێن کوتان سوودی نییە یان زەرەری هەیـــــــە.
١٠. لەگەڵ هەموو کوتانێکدا دەبێت کێشی منداڵەکەت و درێژی و پیوانەی چواچێوەی سەری بپێورێ ، گەر هەر کێشەێک هەبوو لە گەشەی منداڵەکەت سەردانی بزیشکی منداڵان بکـــە.
١١. بێ رێنمای پزیشکی منداڵان هیچ دەرمانێک مەدە بە منداڵەکــــــــەت.
١٢. گەر منداڵەكهت ئەم حاڵەتانەی هەبوو دەبێت سەردانی پزیشکی منداڵان بکەیت بۆ پشکنیــن :
١. گەر منداڵی ساوا لە ٢ رۆژی سەرەتای تەمەنی پیسی نەکـــرد.
٢. گەر منداڵی ساوا لە یەکەم رۆژی تەمەنی زەردووی توش بوو.
٣. گەر منداڵ لێوی و زمانی شین بــــووەوە. ئاسایە دەست و قاچ بۆ ماوەێکی کاتی شین ببنــــــەوە.
٤. گەر منداڵەکەت رشانەوەی زۆر بوو وە گەشەی زیادی نەكرد ، هەروەها گەر رشانەوەی منداڵەکە رەنگی سەوز یان رەش بوو دەبێت بە زووترین کات بگەیهنیتە نهخۆشخانهی منداڵان.
٥. گەر منداڵ لە تەمەنی ٥ مانگی هیچ توانایهکی سەر ڕاگرتنی نەبوو وە لە کاتی هەڵگرتن سەری بکەوێت بە پشتا ئەوە نیشانەی چەند نەخۆشێکە وەک لاوازی ماسولکە بۆیە دەبێت سەردانی پزیشکی منداڵان بکەیــــت.
٦. گەر منداڵ لەتەمەنی ٦ مانگیدا سەری نەسوڕاند بۆ ئەم لاولا بەرەو دەنگی بــــەرز.
٧. گەر منداڵ لە تەمەنی ٩ مانگی نەیتووانی دابنیشێت
٨. گەر منداڵ لە تەمەنی ٩ مانگی لای نەکردووە گەر بە ناوی خۆیەوە بانگت کــــرد.
٩. گەر منداڵ تا تەمەنی ١٣ مانگی ددانی شیری دەرنەهــات.
١٠. گەر منداڵ تا تەمەنی ١٨ مانگی پێی نەگــــرت ، ئەو منداڵانەی قنە خشکێ دەکەن ئاساییە تا ٢ ساڵ پێنەگــــرن.
١١. گەر لەتەمەنی ۱۸ مانگیدا دادە ، بابە ی بەکار نەهێنـــــا.
١٢. گەر لەتەمەنی ۲ ساڵیدا نەیتوانی تاک ووشە بڵێـــــت
١٣. گەر لەتەمەن ٢ ساڵیدا نەیتوانی رستەی ٢ وشەی بڵێــــت.
دکــــتۆر ئـاکــــۆ کـــریــم جـــــلال
پزیشکی نەخۆشیەکانی مناڵان و گەشەی مناڵان